MiniTool® Partition Wizard Home Edition 8.1.1   

بەرێـوەبـردنی پـارتـیشێنەکان لە ویـندۆز دا کـارێـکە کە تەنیا بە کـەڵـک وەرگـرتن لـە ئـامـرازەکانی بـواری خـۆی ئیمکانی هـەیـە. لە ویـندۆز دا ناتوانـرێ ئـەو دیسـکـئاژۆ(Drive * )یانەی کە لە پـێشدا پـارتـیشـێن بـەنـدی کراون، دەســکاری بکرێن. کـە واتـە تەنیا نـەرمـەواڵـەکانی ئـەم بوارە رێـگە خـۆشــکەرن بۆ هەسـتان بـەم کارە.
MiniTool Partition Wizard ئامرازێکە کە بەکارهێنەران بە کەڵک وەرگرتن لێی دەتوانن پارتیشێنەکان بەرێوە بەرن و قەبارەی دوو پارتیشێن بکەنە یێک، وەیان لە دۆخی داینامیک دا بهێننە سەر دۆخی وەستاو بە قەبارەی هاوسان. کارپێکردن بەم ئامرازە بە هۆی تەرحی گرافیکی یەکەی زۆر هاسانە و تەنیا کەمێک وردبینی پێویستە کە زانیارییەکان لە ناو نەچن و نەفەوتێن.
حەشاردان یان پێشاندانی پارتیشێنە شاراوەکان تایبەتمەندییێکی تری گرینگی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت. خێرایی بەرچاو لە کارکرد دا و قەبارەی مامناوەندی بە نیسبەت تواناییەکان دوو خاڵی بەرچاو و جێی بایەخی ئەم ئامرازەن کە بۆ شارەزاکانی ئەم بورارە جێی سەرنجراکێشانە. MiniTool Patition Wizard لە گەڵ گشت چەشنە جۆراوجۆرە ستانداردەکان دەگوونجێ و دەتوانێ وێرای وەشانە جۆراوجۆرەکانی ویندۆز لە گەڵ پارتیشێنەکانی ناو سیستەمی کردەیی لینوکس،یش پشتگری بکات.
هیندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-گۆڕینی قەبارەی پارتیشێنەکان
-گۆڕینی دۆخی داینامیک دا بۆ سەر وەستاو
-پشتگری لە گشت جۆرە ستانداردەکانی پەپکە رەقەکان
-پێویست نەبوون بە دووبارە دامەزراندنەوەی سیستەم بە هۆی گۆڕینی قەبارەی پارتیشێنەکان
-خێرایی بەرچاوی ئامراز
-ریکاوێری (Recovery * ) پارتیشێنەکانی پێشوو
-گوونجان لە گەڵ پارتیشێنەکانی ناو لینوکس
-پشتگری لە حاڵەتی (Raid * )> بۆ پەپکەرەقەکان
-پشتگری هاوکات لە ٣٢ پەپکە رەقە (Harddisk * )ی جیاواز
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 19.26 MB
File ver    : 8.1.1
File format : zip
Date Added  : jan 18, 2012
Last viewed : Dec 30th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download